زه‌هرا یوسف: ژنانی ئێزیدی بوونه‌ته نمونه بۆ ژنانی ئێراق و كوردستان
هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دیموكراتی له‌شه‌نگال، رایده‌گه‌یه‌نێت، ژنانی ئێزیدی له‌نێو كار و چالاكی و خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌دان و له‌سه‌ر ئاستی ئێراق و باشوری كوردستان له‌نێو خه‌باتێكی چڕی دیبلۆماسی، سیاسی، له‌شكه‌ری و رێكخستنیدان و له‌ئێستادا بونه‌ته نمونه بۆ ژنانی ئێراق و باشوری كوردستان.
زه‌هرا یوسف، هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دیموكراتیك له‌شه‌نگال، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار(ئانها)ئه‌نجامیداوه ده‌رباره‌ی ره‌وشی شه‌نگال و كارووخهباتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئێزیدیان وه‌ڵامی ئاژانسه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه:
*له‌م ماوه‌یه‌دا گۆڕانكاریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا پێك دێن، ده‌توانن خه‌باتی خۆ بهڕێكخستنكردن كه ژنانی ئێزیدی ده‌ستیان پێكردوه و په‌یوه‌ندی به‌هه‌لوومه‌رجی ئه‌مڕۆوه بنرخێنن؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه دیار بكه‌ین، بۆچی ژنانی ئێزیدی پێویست ده‌بینێت له‌م كاته‌دا خۆی به‌ڕێكخستن بكات. هه‌ركه‌س ده‌زانێ كه 3ی ئابی 2014 گه‌وره‌ترین كۆمەڵكوژی هۆڤانه پێك هات، ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین زیانی له‌م كۆمه‌ڵكوژی و فه‌رمانه به‌ركه‌وت، ژنی ئێزیدی شه‌نگال بوو، كوژران، ده‌ستدرێژیان كرایه سه‌ر و له‌بازاڕه‌كاندا وه‌كو كۆیله فرۆشران. یانی به‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش تاوانی مرۆڤایه‌تیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرا. ئه‌م كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر ژنانی ئێزیدیدا هات وه‌كو په‌یامێك بوو، ئێمه وه‌كو گه‌لێك له‌ژنانی تر وڵاتی خۆمان جێ نه‌هێشت و روومان نه‌كرده وڵاتێكی تر، ئێمه له‌و ڕاستیه‌ی به‌سه‌رماندا هات رامان نه‌كرد و ههڵنهوهشاینهوهو له‌ناو بچین، گه‌شتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئێمه به‌تێكۆشان خوێن رزگاردهبین. دروشمی به‌رخۆدانمان به‌رزكرده‌وه‌و خۆمان به‌ڕێكخستن كرد تاوه‌كو له‌دژی ئه‌م كاره‌ساته و كاریگه‌ریه‌كانی بوه‌ستینه‌وه. به‌م جۆره به‌ئیراده‌ی به‌هێزی خۆمان ئه‌مڕۆ بوینه‌ته هێزێكی سیاسی، له‌شكه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
*ده‌توانن باسی ئه‌و خه‌باتانه بكه‌ن كه له‌دوایی فه‌رمانی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كان ئه‌نجامتان داوه؟
وه‌كو ژنانی ئێزیدی به‌رخۆدانمان پێشخست، له‌به‌رامبه‌ر دژوارترین ره‌وشی كه چیای شه‌نگال تیایدا ده‌ژیاین، وه‌كو ژنانی ئێزیدی به‌رخۆدانمان كرد. خۆمان وه‌كو هێزێك به‌ڕێكخستن كرد، كۆمیته‌ی پاراستنی جه‌وهه‌ریمان له‌هه‌موو شوێنه‌كان دامه‌زراند و وه‌كو هێزێك خۆمان به‌ڕێكخستن كرد. ئه‌مه‌ش به‌پشگیری ژنه شه‌ڕكه‌ره‌كانی یه‌په‌ژه و یه‌ژاستار ئه‌نجامماندا. دوایی ئه‌وه‌ش له 15ی چله‌ی 2015مه‌جلیسی دامه‌زرێنه‌ری شه‌نگالمان راگه‌یاند، سه‌ره‌تا راسته به‌شداری ژنان تیایدا كه‌م بوو، به‌ڵام به‌كاریگه‌ر بوو. دوایی ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌یدانی تێكۆشانی پراتیكیدا ئه‌زموونمان په‌یداكرد. دوایی ئه‌وه بۆخزمه‌تی ژنانی ئێزیدی. مه‌جلیسی ژنانی ئێزیدی كه پێكهاتبوو له 35ئه‌ندام راگه‌یاندرا.
به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه ژنانی شه‌نگال هه‌بوونی خۆیان ئیسپات كرد. هه‌بوونیان له كۆمیته‌ی راگه‌یاندن، چاند، خزمه‌تگوزاری، ئابوری، پاراستن و ....هتد. دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌زموونی بهڕیوهبردنیش دروست بوو، ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ژنانی ئێزیدی كرد. له‌كۆنگره‌دا مه‌جلیس بوو به‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ژنانی ئێزید(تاژێ)و له 25ی ئه‌یلولی 2016 دا راگه‌یندرا. ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه ئه‌مڕۆ ژنانی ئێزیدی بونه‌ته خاوه‌نی رێكخستن و ته‌ڤگه‌ر و به‌شێوه‌ی كۆمیته‌ی جۆرا و جۆر خۆیان بهڕێكخسته كردوه‌و خۆیان له‌ناو سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگالدا ئیفاده و بهڕێكخسته كردوه. ژنان ئیتر خاوه‌نی پرۆژه‌ی سیاسی، ئابووری، دیبلۆماسهو هه‌روه‌ها به خه‌باتی ریكخستن و پهروهردهكردنیشهوه پهیوهندیداردهبێت.
*كار‌و خه‌باتی دیبلۆماسی ژنانی ئێزیدی چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشكه‌وتن هه‌یه یان نا؟
ژنانی ئێزیدی ئه‌مڕۆ هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان بگه‌یه‌ننه هه‌موو ڕێكخستنه‌كانی ژنانی ناوه‌و ده‌ره‌وه، چونكه دیبلۆماسیه‌تی ژنان ئه‌مه‌ی پێویسته، هێرشێكی به‌رفراوان و دوور‌و درێژمان له‌سه‌ر پێڕه‌و كرا، بهدیلگیراین، مناڵانمان هێشتا ئه‌م ئازاره ژیان ده‌كه‌ن، هێشتا به‌هه‌زاران ژنی ئێزیدیمان له‌ده‌ستی داعشدان، گه‌لێك ژن و مناڵ كه زیانیان به‌ركه‌وتوه هه‌یه، پێویستی ئه‌مانه به‌هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌م راستیانه‌یه كه ده‌مانه‌وێ ئێمه ئه‌م راستیه وه‌كو خۆی و ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نینه هه‌موو جیهان، تاوه‌كو مافی خۆمان وه‌ده‌ست بخه‌ین و پشگیری بۆ ژنانی ئێزیدی به‌ده‌ست بهێنین، تاوه‌كو له‌وێشه‌وه بۆچوونێكی هاوبه‌ش ده‌رباره‌ی ژنانی ئێزیدی دروست ببێت.
له‌لایه‌نی پێشكهوتنیشهوه، وه‌كو ته‌ڤگه‌رێكی ژنان، بۆچوونمان بۆ دوونیا هه‌یه، چونكه له‌م بواره‌دا گه‌لێك كارووخهباتمان پێشخستوه. ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئێزیدی، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی دیبلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی، ئێراق، رووسیا، ئه‌ڵمانیا و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، نراون، ژنانی ئێزیدی له‌ئه‌ڵمانیا نوێنهرایهتێكیان هه‌یه، له‌وێ گه‌لێك چاوپێكه‌وتن له‌گەڵ ته‌ڤگه‌ره سیاسیه‌كانی ژناندا پێكهاتن. له‌م هه‌وڵدانانه‌دا ئێمه تێكۆشانی ئه‌وه‌مان كرد تاوه‌كو هه‌ڵوێستی ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان به‌هێزتر بكه‌ین و خۆمان به‌هه‌موو لایه‌ك بناسێنین و بۆچوونی خۆمان له‌گەڵیان بگۆڕینه‌وه، ئه‌مه‌ش خه‌باتێكی ئه‌رێنی بوو.
*دوا وتنت چییه؟
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ژنانی ئێزیزدی بوونه‌ته نمونه‌یه‌كی رێكخستنی سیاسی، له‌شكه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ئێراق. ئه‌مه‌ش ده‌بێت ببێته جێگای سه‌ربه‌رزی بۆ هه‌موو لایه‌ك و به‌تایبه‌تی ئێراق. ده‌بێت له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، پشتگیری شه‌نگال بكرێ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ژنانی ئێراقییه‌وه، تاوه‌كو كار‌و خه‌بات و هه‌نگاوه‌كانمان بۆ ئازادیی ژنان گه‌وره‌تر و به‌رده‌وام بێت.